لە کەرکوک

بەتۆمەتی بەفیڕۆدانی زیاتر لە دوو ملیار دینار نۆ کەس دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

بە تۆمەتی بەهەدەردانی سامانی گشتی، نۆ کەسی لە فەرمانگەی شارەوانیی کەرکوک دەستگیر کران، دەستەی دەستپاکیی عێراقیش دەڵێت، دەستگیرکراوەکان پێهاتوون لە سەرۆک و چەند ئەندامێکی لیژنەی وەرگرتنی تەندەرەکان.

دەستگیر کراوەکان تۆمەتبار کراون بە بەهەدەردانی سامانی گشتی لە پرۆژەی راکێشانی رێگای “رووباری خاسە” لە پردی غەرناتەوە بۆ پردی چوارەم لە شاری کەرکوک، پێنجیان ئەندازیار و روپێوکارن.

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، چوار تۆمەتباری دیکەش کە لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ئەندازیاری و بەڕێوبەری کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە پێکدێن، دەستگیر کراون.

بەپێی راگەیەندراوی دەستەی دەستپاکی عێراق، دەستگیرکراوەکان تۆمەتبارن بە بەفیڕۆدانی زیاتر لە دوو ملیار دیناری عێراقی لە بەشی پڕۆژەکانی پارێزگای کەرکوک و سەرجەم تاوانبارەکان لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەندی کەرکوکەوە، بە ماددەی 340ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.

دەستەی دەستپاکی شەش ساختەچی دەستگیرکرد

دەستەی دەستپاکی شەش ساختەچی دەستگیرکرد