لە قەڵادزێ

زیاد کردنی مووچەی ژینگەپارێزان تەنها ئەگەرە

+964
محەمەد عەلی ــ پشدەر

مووچەی ژێنگەپارێزانی قەڵادزێ گۆڕانکاری بەسەردا نایەت وهەروەک خۆی دەبێت و ناکرێت بە 400 هەزار دینار.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26.6.2024 لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە، مووچەی ژینگەپارێزانی ئەو قەزایە لە 335 هەزارەوە دەکرێت بە 400 هەزار دینار.

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیایە پاککەرەوە کە ئامادەنەبوو ناوی ئاشکرا بکرێت، بە 964ـی وت، ” لەئێستادا ئەمە دوورە لە راستیەوە، موچەکەیان هەر وەکوخۆیەتی، لەسەر تەندەری کۆن کار دەکەن، موچەی ژینگە پارێزانیش 335 هەزار دینارە، بۆیە ئەم دەنگۆیانەی کە لەپەیجەکان بڵاو بونەتەوە، راست نین.”

وتیشی” بەداخەوە کۆمەڵێ پەیجی بێ سەرچاوەی دروست بڵاویان کردووەتەوە کە موچەی ژینگەپارێزان لە قەڵادزێ زیادی کردووە و بووە بە 400 هەزار دینار.”

وەک ئەو سەرچاوەیە باس دەکات، دوای سێ مانگی دیکە ئەگەر تەندەری پاکردنەوەی قەڵادزێ دووبارە بۆ کۆمپانیای “بیڤان” دەربچێتەوە، مووچەی ژینگە پارێزان دەکرێت بە 400 هەزار و کە ئێستا 335 هەزار دینارە.

ئەمەش تەنها ئەگەرە و دەکرێت ئەو تەندەرە بۆ ئەو کۆمپانیایە دەرنەچێت.

پێداچوونەوە: پەروەر خۆشناو

کرێکارانى ژینگەپارێزى سرێشمە دەستیان بە کارکردن کردەو...

کرێکارانى ژینگەپارێزى سرێشمە دەستیان بە کارکردن کردەوە