جوولیان ئاسانژ دامەزرێنەری پێگەی "ویکی لیکس"...وێنە: پێگەى ویکى لیکس
دواى ئازادبوونى
دامەزرێنەری ویکی-لیکس دەگەڕێتەوە بۆ ئوسترالیا
964+
پەروەر خۆشناو
جوولیان ئاسانژ دامەزرێنەری پێگەی “ویکی لیکس” کە سەدان هەزار بەڵگەنامەی نهێنی حکومەتى ئەمەریکاى بڵاوکردوە، ئەمڕۆ سێشەممە لە زیندانی بەریتانیا ئازادکرا و بەرەو زێدی خۆی بۆ ئوستڕالیان بەڕێکەوت.
پێگەی ویکی-لیکس لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، وێنەیەکی ئاسانژـی لەناو فڕۆکە بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی،” نزیک دەبینەوە لە فڕۆکەخانەی بانکۆک بۆ پشوویەک” و ” ئازادی نزیکە”.
وابڕیارە ئاسانژ دوای بانکۆک بەرەو ئوستڕالیا بەڕێبکەوێت.
بەپێى ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، سبەی چوارشەممە دامەزرێنەری ویکی-لیکس بچێتە دوورگەی “ماریانـی باکوور” لە ئوسترالیا و لەوێ دان بەوەدا دەنێت کە “یاسای دژە هەواڵگری ئەمریکا”ـی پێشێل کردووە و تاوانبارە.
ویکی-لیکس لە 4.10.2006 لە لایەن جوولیان ئاسانژـەوە دامەزرا و هەزارن بەڵگەنامەی نهێنی ئەمریکای ئاشکرا و بڵاوکردەوە.