بڕیاریان لەبارەوە درا

دوکاندارەکانی چۆمان مەودای هاتوچۆی کڕیاریان نەهێشتووەتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

لیژنەی ئابووریی قەزای چۆمان دەڵێت، “دەمێکە هەست دەکەن دوکاندارەکانی ناوبازاڕ بە ویستی خۆیان کەلوپەل لەسەر شۆستەکان دادەنێن، لەمەودوا دەست بەسەر کەلوپەلەکانیاندا دەگرین لە 40 سانتیمەتر زیاتر لە دوکانەکانیان بێنە پێشەوە”.

لیژنەکە ئەوەی وەک ئاگادارکردنەوە، بۆ سەرجەم دوکاندارەکانی قەزای چۆمانی نوسیووە، “ئەگەر شۆستەکان بەمجۆرە بگیرێن، ئەی کڕیار لە کوێ بگەڕێت و شت بکڕێت؟”.

هۆشدارى تووند ده‌درێته‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانى چۆ...

هۆشدارى تووند ده‌درێته‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانى چۆمان

لیژنەکە لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە، باس لەوە دەکات، “دەمێکە هەست دەکەین بەشێک لە دوکاندار و کاسبکارانی ناو بازاڕی قەزای چۆمان بوونەتە هۆکاری بەرتەسککردنەوەی رێگای پیادەڕۆیی هاوڵاتیان لەناو بازاڕدا، ئێمە وەک لیژنەی ئابووریی چۆمان بەپێی رێنمایی، 40 سانتیمەتر بۆ دوکاندارە بەڕێزەکان دیاریی دەکەین بۆ ئەوەی کەلوپەلەکانیان لەبەردەم دوکانەکانیان دابنێن”.

لیژنەکە دەڵێت، “بەڵام بەداخەوە هەندێک لەوانە پێشێلی ئەم رێنماییە دەکەن و رێگای پیادەڕۆیی بەرتەسک دەکەنەوە، لێرەوە لەسەر راسپاردەی قایمقامی چۆمان بەشێک لەو کاسبکارانەمان ئاگادار کردووەتەوە کەلوپەلەکانیان لاببەن و نەبنە هۆکاری رێگریکردن، ئەگینا تووشی سزای ماددی و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلەکانیان دەبنەوە”.

لیژنەکە تا سەرەتای مانگی حەوتی 2024 مۆڵەتی بە دوکاندار و کاسبکارانی قەزاکە داوە،  دەشڵێت، “لیژنەکەمان دووبارە بەدواداچوون دەکات و دەچێتەوە ناو بازاڕ، هەر کاسبکارێک لە 40 سانتیمەتر زیاتر کەلوپەلی هێنابێتە دەرەوە و رێگری کردبێت، هەم سزای پێژماردنی بۆ دەکرێت، هەمیش دەست بەسەر کەلوپەلەکانیدا دەگیرێت و رادەستی دیوانی قایمقامیەت دەکرێت”.

دیمەنی بەردەم بەشێک لە دوکاندارەکان؛