زاخۆ له به‌غدایه و یاریزانێكی ئوردنیشی گواسته‌وه ریزه‌كانی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
یانه‌ی زاخۆ بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یارییه‌كانی داهاتووی له خولی نایابی عێراق، كه‌مپێكی مه‌شقی له شاری به‌غدا كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری ئوردنیدا كرد.
یانه‌ی زاخۆ، به‌شدار له خولی نایابی عێراق، له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی رابردووه‌وه له شاری به‌غدا مه‌شق و ئاماده‌كاریی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بۆ یارییه‌كانی داهاتووی ئاماده بكات.
تیپه‌كه دوێنێ شه‌ممه یارییه‌كی دۆستانه و ئاماده‌كاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی مروور ئه‌نجام دا و به ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، كه یاریزانی پیشه‌گه‌ر بوبه‌كر گۆمی تۆماری كرد.
زاخۆ له رۆژانی رابردوو، پێش ئه‌وه‌ی روو بكه‌نه به‌غدا، یارییه‌كی دیكه‌ی ئاماده‌كاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی دهۆك كرد و به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یارییه‌كانی داهاتووی خولی عێراق، یانه‌ی زاخۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانی پیشه‌گه‌ری ئوردنی “حجازی ماهیر” واژوو كرد.
یانه‌كه له په‌یجی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ یاریزانه ئوردنییه‌كه راگه‌یاند.
گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه بۆ ماوه‌ی چوار مانگه و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌بێت.
حجازی به‌رگریكاره، له هه‌ڵبژارده‌كانی لاوان و یه‌كه‌می ئوردن یاریی كردووه، هه‌روه‌ها بۆ یانه‌كانی شه‌باب ئوردن و حوسێن ئیربد یاریی كردووه.
جگه له حیجازی، یانه‌ی زاخۆ له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا، كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ده‌ستیپێكرد، تا ئێستا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ شه‌ش یاریزانی دیكه‌ش كردووه، كه ئه‌مانه‌ن “حەیدەر ئەحمەد، محه‌مه‌د عومەر غه‌نیمی لیبیایی، گۆڵپارێز لەیس مەعین، بوبەکر جبریلی گۆمیی نه‌یجیری، بازی ئارماندی كۆتدیڤواری و عومەر مەنسوری”.
خولی نایابی عێراق له‌وه‌ته‌ی 25-12-2022 وه‌ستاوه و بڕیاره له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستپێبكاته‌وه، ئێستا یانه‌ی زاخۆ له پله‌ی 18ـی ریزبه‌ندییه و ته‌نیا هه‌شت خاڵی هه‌یه، ئه‌مه‌ش پێگه‌یه‌كی خراپه بۆ یانه‌كه و ده‌یه‌وێت خۆی لێ ده‌رباز بكات.