964 ساغی ده‌كاته‌وه
ده‌نگۆ؛ حكومه‌تى عێراق نه‌خۆشخانه 300 قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌كه‌ى رانیه ته‌واو ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه، كه محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیاری دابێت نه‌خۆشخانه 300 قه‌ره‌وێڵه‌یيه‌كه‌ى رانیه ته‌واو بكات، ئه‌م ده‌نگۆیه‌ش زۆربه‌ى سۆشیاڵ میدیاكانى ئه‌م ئیداره‌یه‌ى ته‌نیوه، 964 بەدواداچوونی بۆ ئەم دەنگۆیە کرد.
نه‌خۆشخانه‌كه‌ى رانیه له ساڵى 2012 به‌ردى بناغه‌ى داندراوه و تا ساڵى 2015 كارى تێداكراوه، بودجه‌ى دروستكردنه‌كه‌ى 107 ملیۆن دۆلار بووه، به‌ڵام ماوه‌ى نۆ ساڵه كاركردن تێیدا وه‌ستاوه.
ته‌ها محه‌مه‌د، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیى ته‌ندروستیى راپه‌ڕین به 964ـى راگه‌یاند، تا ئێستا به فه‌رمى شتێكیان بۆ نه‌هاتووه كه حكومه‌تى عێراق ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ته‌واو ده‌كات، به‌ڵام ده‌ڵێت “هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌مه”.
وتیشی “پێشتریش محه‌مه‌د شیاع سودانى ته‌واوى ئامێره‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رانیه‌ى دابین كردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد نه‌خۆشخانه 300 قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌كه تا ئێستا له 80%ـى كاره‌كانى ته‌واو كراوه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌وە كۆمپانیاكه كاره‌كانى راگرتووه.
به‌پێی مه‌زه‌نده‌ى ته‌ندروستیى راپه‌ڕین، بۆ ته‌واوكردنى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه پێویستیان به 50 ملیار دینار هه‌یه و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌مێكه داواى ئه‌م پاره‌یه‌یان كردووه به‌ڵام دابین نه‌كراوه.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، له دواى دابینكردنى ئامێره‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن، هه‌وڵێكی جدی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقی ئه‌ركى ته‌واوكردنى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ش بگرێته ئه‌ستۆ.