خەڵکی رواندزە

حاجیەکی دیکەی کورد لە سعودیە گیانی لەدەست دا

964+

ئاکام غەفور – سۆران

حاجیەکی سنووری ئیدارەی سۆران لە دوای حەوت رۆژ بێ هۆشی ئەمڕۆ بەیانی لە سعودیە کۆچی دوای کرد.

ئەو حاجیە خەلکی گوندی دەرگەڵەیە لە قەزای رواندز و دانیشتوی شاری سۆرانە، ناوی “ئومێد مشیرە” تەمەنی 55 ساڵە.

جێگر بورهان، کەسوکاری ئەو حاجیەیەنبە 964ـی وت، حاجی ئومێد بەهۆی گەرماوە لە حەج نەخۆش کەوتووە، حەوت رۆژ بوو بێ هۆش بوو، ئەمڕۆ بەیانی هەواڵیان پێداین کە مردووە.

وتیشی، لێرە هیچ نەخۆشیەکی نەبوو، لە رێگای ڤیزای ساڵی سەردانی حەجی کردبوو.

ئەمساڵ پێنج حاجی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە کاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەج گیانیان لەدەستداوە، سەرجەمیان لە رێگای ڤیزای ساڵی سەردانی حەجیان کردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

تەرمی حاجییەکی دیکە دۆزرایەوە

تەرمی حاجییەکی دیکە دۆزرایەوە