دیمەنێک لە سەرژمێریی گشتی _ وێنە: 964
"ئەم مانگە وەریدەگرن"
ئاماری هەرێم: سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی شایستەی دارایی بژمێرەکانین
964+
ژووری هەواڵ
بڕیارە پێش کۆتایی ئەم مانگە شایستەی دارایی بژمێرەکان لە هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت، سەرۆکی دەستەی ئاماریش دەڵێت، سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی شایستەی بژمێرەکانن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11.12.2024، سیروان محەمەد، سەرۆکی دەستەی ئامار بە 964ـی راگەیاند، “بەڕێوەبەرایەتییەکان سەرقاڵی ئامادە کردنی خشتەی شایستەکانی بژمێرەکانن تاوەکو بدرێت بە دەستەی ئاماری عیراق و پێش کۆتایی ئەم مانگە پارەکە بنێردرێت بۆ هەرێم ودەم ودەست دابەشی بکەن”.
ئەو بژمێرانەی لە سەرژمێری هەرێمی کوردستاندا بەشدارییان کردووە نزیکەی 20 هەزار کەسن و هەر بژمێرێک مانگانە 250 هەزار دینار و بۆ هەر رۆژێکی راهێنانیش 10 هەزار دینار وەردەگرێت.
بەشێک لە کارمەندانی پڕۆسەی سەرژمێری چوار مانگ و بەشێکیشیان دوو مانگ کاریان کردووە.