لە ئێران

دادگا سزای سێدارەی گۆرانیبێژێکی راپی هەڵوەشاندەوە

964+

سۆما حەکیم زادە

راپەری بەناوبانگی ئێران( توماج ساڵحی) کە زیاتر لە ساڵ و نیویکە لە زیندانە و سزای سێدارەی بۆ بڕابووەوە، ئەمڕۆ بڕیاری لەسێدارەدانەکەی هەڵوەشایەوە.

توماج ساڵحی راپەرە بەناوبانگەکەی ئێران ساڵ و نیوێک پێش ئێستا، بە هۆی پشتیوانیکردنی خۆپیشاندەرانی “شۆڕشی ژن ژیان ئازادی” لە ساڵی 2022  دەستگیرکرا و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە22.6.2024 ئەمیر رەئیسیان پارێزەری توماج لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاشکرای کرد، “بە گوێرەی بڕیاری پێداچونەوەی دادگای باڵا، سزای لەسێدارەدانی توماج ساڵحی هەڵوەشێندراوەتەوە و دۆسییەکەش رەوانەی دادگای هاوشێوە کراوەتەوە”.

دادگای ئێران لە نیسانی 2024، سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئەو (راپەر)ە دیارەدا سەپاند، تۆمەتەکەشی بەشداریکردن بوو لە خۆپیشاندانەکانی ئێران لە نێوان ساڵانی 2022-2023، دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی کچە کوردە 22 ساڵییەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان.

دادگای ئێران هەرزوو وتی، دەکرێت حوکمەکەی ساڵحی کەم بکەینەوە بە مەرجێک، ” ساڵحی پەشیمانبوونەوە دەرببڕێت و یارمەتی جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی دادگا بدات”.

بەندکراوێکی

بەندکراوێکی "ژن ژیان ئازادی" سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو