چوار حاجى گیانیان لەدەستداوە

“رووداوەکەى روومادى بەهۆى خەولێکەوتنى شۆفێرەکەیەوە روویداوە”

964+

کاروان ساڵحى- کەرکوک

هۆکارى رووداوى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلەکەى حاجیانى هەرێم لە روومادى ئاشکرا بوو، بەپێى لێدوانى تەندروستى ئەنبار، “شۆفێرەکە خەوى لێکەوتبوو”.

چوار حاجى لە بریندارانى رووداوەکە گیانیان لەدەست دا

چوار حاجى لە بریندارانى رووداوەکە گیانیان لەدەست دا

ئەنەس قەیس عانى، وتەبێژى فەرمانگەى تەندروستى ئەنبار بە 964ـى وت، هۆکارى رووداوى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلەکەى حاجیانى هەرێمى کوردستان کە خەڵکى پارێزگاى سلێمانى، بەپێى راپۆرتى هاتووچۆ ئەوە بووە کە شۆفێرەکەى خەوى لێکەوتبوو.

ئاشکراشى کرد، لە رووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە کە سێ پیاو و ژنێکن و بریندارێکیش هەیە کە دۆخى تەندروستى ناجێگیرە.

پێشتر سەرچاوەیەک لە تەندروستى روومادى بە 964ـى وت کە لە رووداوەکەدا دوو ژن و دوو پیاو گیانیان لەدەستداوە.

ئۆتۆمبێلێکى حاجیانى هەرێم وەرگەڕا

ئۆتۆمبێلێکى حاجیانى هەرێم وەرگەڕا

داڕشتنەوە: وریا فەتاح