هەرچەند لەسەروى 85 دۆلارەوەیە
نرخى نەوت دابەزى
964+
وریا فەتاح
هەرچەندە لەسەرووی 85 دۆلارەوەیە، بەڵام نرخى نەوت بۆ ئەم بەیانییە توشى دابەزین هاتووە.
به پێی داتاکانی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بۆ ئەمڕۆ شەممە، بە 85 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەرێژەی 0.47% دابەزیوە.
نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا بە 80 دۆلار و 73 سەنتە و ئەمیشیان بە رێژەی 0.56% لەچاو دوێنێدا دابەزینی بەخۆوە بینیوە.
هەرچەندە نەوت دوو رۆژە رووى لە دابەزینێکى کەم کردووە، بەڵام بە گشتى نرخەکەى لە ئاستێکى بەرزدایە.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت بۆ بڕیارێکی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس دەگەڕێتەوە، کە رۆژی دووی ئەم مانگە بڕیاریان دا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی سێ ملیۆن و 660 هەزار بەرمیلی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنەوە.
پێشتریش عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه رایگه‌یاندبوو، هاوپه‌یمانیی ئۆپێك+ ده‌توانێت زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان رابگرێت یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت بازاڕه‌كه به‌هێز نییه.