چوونەتە کوێ؟

42 هەزار گەشتیار رووی لە کۆیە کردووە

+964
گۆڤەند فەتاح – کۆیە

لە ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری کۆیە بۆ ڕۆژانی عەرەفە و جەژن و تا ئەمڕۆ  2024.6.21دا هاتووە، کۆی گشتیی گەشتیاران و سەردانکەران، کە روویان لە سنووری قەزاکە کردووە (42.613) کەس بووە، لەو رێژەیەش کە بۆی هاتوون کەپرە گەشتیارییەکانی تەقتەق و بۆگد و کڵێسە و سماقوڵییە.

ئیسماعیل عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری کۆیە، بە 964ی وت، ئەو رێژەیەی گەشتیاران کە سەردانی کۆیەیان کردووە، تەنیا ئەو شوێنانەن کە مۆڵەتی فەرمیی لای گەشتوگوزارییان هەیە، ئەو شوێنانە ناگرێتەوە کە ئەهلین و لای ئێمە مۆڵەتییان نییە.

تاکە پڕۆژەیەکی گەشتیاری هەبێت لە ناو شاری کۆیە، کۆساریی گەشتیارییە، کە ئەویش لەو ئامارەدا نییە و گەشتوگوزاری کۆیە رایگەیاندووە، ئەو ئامارانەشی کە بڵاوکراوەتەوە، تەنیا کەپرە گەشتیارییەکانی سنووری شاری کۆیەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بۆ ئاسوودەیی هاوڵاتییان و گەشتیاران جەژنیان لەگەڵ ماڵ ...

بۆ ئاسوودەیی هاوڵاتییان و گەشتیاران جەژنیان لەگەڵ ماڵ و منداڵیان نەكرد