دیمه‌نێك هه‌ولێر له‌لاى قه‌ڵاته‌وه... وێنه: گه‌شتوگوزارى هه‌ولێر
"گه‌شتیار له بازگه‌كان رانه‌گیراون"
گه‌شتوگوزارى هه‌ولێر وه‌ڵامى چه‌ند میدیایه‌كى عه‌ره‌بى ده‌داته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌شتوگوزارى هه‌ولێر، وه‌ڵامى چه‌ند میدیایه‌كى عه‌ره‌بى ده‌داته‌وه، گوایه له‌هه‌واڵه‌كانیاندا باسیان له راگرتنى گه‌شتیاران له بازگه‌كانى هه‌ولێر كردووه و ده‌ڵێت “گه‌شتیار له بازگه‌كان رانه‌گیراون”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشوگوزاری هەولێر، روونکردنەوەیەکى بۆ رای گشتی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، لێرە و لەوێ لە هەندێ میدیای عەرەبی دیمەنی قەرەباڵغی هاتنی گەشتیارانیان کراوه‌تە هەواڵ، گوایە لە بازگەکانی هاتنیان بۆ هەولێر راگیراون، لە کاتێکدا بەڕێزان لە بازگەکان بەوپەڕی بەرپرسیارەتی و میواندۆستی ئاسانکاری تەواویان بۆ گەشتیاران کردووه.
گه‌شتوگوزارى هه‌ولێر ناوى هیچ یه‌كێك له‌و میدیا عه‌ره‌بیانه‌ى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه كه هه‌وڵیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردبێت.
ده‌شڵێت “لە بازگەکان تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە شیرینی و پێداویستی جیا جیا خزمەتی خەڵک و گەشتیارانیان كردووه، بەڵام بەهۆی هاتنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار قەرەباڵغی دەبینرا، کە ئەمەش لە وێنە راستەقینەکەدا سەرکەوتنی بەرنامەداڕێژراوی هەولێر بوو بۆ پێشوازی لە گەشتیاران”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لە رۆژانی جەژنی قوربان، سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندارەکان لە خزمەتی گەشتیاران دابوون و شاری هەولێریش لە میواندۆستی و ئارامی سەرکەوتنی گەورەی تۆمار کرد.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، هەولێر و خەڵکەکەی و حکومەت بەیەکەوە کار بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری کەرتی گەشتوگوزار دەکەن هەواڵی بێبنەما ساردیان ناکاتەوە لەخزمەتکردن.