تهنیا یەک نەخۆشخانەی حکومی منداڵانى هەیە
لە رۆژانى جهژندا زیاتر لە 400 منداڵى دهۆك تووشی سکچوون و رشانەوە بوون
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا زیاتر لە 400 حاڵەتی سکچوون و رشانەوە لە نێو منداڵانی پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیهكیش دهڵێت، لە وەرزی هاوین ڤایرۆسەکە لە منداڵاندا دەردەکەوێت بهڵام مەترسیدار نییە.
بەپێی زانیارییەکانی 964، لە رۆژی یەکەم و دووەمی جەژنی قورباندا رۆژانە 100 بۆ 150 حاڵەتی سکچۆن و رشانەوە لە نێوان منداڵانی تەمەن سێ بۆ 10 ساڵاندا لە نەخۆشخانەدا تۆمارکراوە.
د. محەمەد مستەفا یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیڤی منداڵان لە دهۆک بە 964ی وت، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و چوونەدەرەوەی منداڵان و خواردنی زۆری شیرینی، زیاتر تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبن.
وتیشی “نەخۆشیەکە مەترسیدار نییە و لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت”.
بهقسهى ئهم بهڕێوهبهره تەنیا ئەو منداڵانە مەترسیان لەسەرە کە نەخۆشی درێژخایەنییان هەیە وەکو تەنگەنەفەسی و نەخۆشییەکانی دڵ و گورچیلە.
ئاماژهى بهوهشكرد، لە ماوەی چوار رۆژی جەژندا رۆژانە زیاتر لە 120 حاڵەتی سکچوون و رشانەوە تۆمارکراوە.
لە پارێزگای دهۆک تەنیا یەک نەخۆشخانەی حکومی بۆ منداڵان هەیە ئەویش نەخۆشخانەی هیڤی منداڵانە و شوێنی زیاتر لە 200 نەخۆش دەبێتەوە.
پێداچوونەوە : سۆما حەکیم زادە