كرێكار بوو

له‌ زاخۆ گەنجێکی خۆرئاوای کوردستان خنکا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

گەنجێکی خۆرئاوای کوردستان لە روباری خابورى سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ خنکا.

ئەمرۆ سێشەممە کاتژمێر 09:10 خولەکی شەو گەنجێکی خۆرئاوای کوردستان بەناوی (ی.س.ن) به‌مه‌به‌ستى مەلەكردن لە ناو خابوردا خنکاوه‌.

گه‌نجه‌كه‌ کرێکار بووە لە کارگەیه‌کی دروستکردنی چه‌و و لم لە گوندی شیناڤاى خۆرئاوای ئیداره‌ى زاخۆ.

جەمال هەسن، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964 وت، لەلایەن ئاسایش و پۆلیس ئاگادارکراون بە روداوێکی خنکان.

وتیشی “تیمەکانمان توانیان دوای یەک کاتژمێر تەرمەکەی بدۆزنه‌وه‌ و ئێستا لە پزیشکی دادی زاخۆیە”.

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه‌ 964 ده‌یزانێت، دەبێتە پێنجەم روداوی خنکانه‌ لەم ساڵەدا كه‌ لە سنوری ئیدارەی زاخۆ روو ده‌دات.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

منداڵه‌ 6 ساڵییه‌كه‌ى زاخۆ چۆن له‌ خنكان رزگارى بووه...

منداڵه‌ 6 ساڵییه‌كه‌ى زاخۆ چۆن له‌ خنكان رزگارى بووه‌؟