چوار رووداو لە یەک کاتژمێردا

بەرگریی شارستانی سۆران هاواری لێ هەڵساوە فریای ئەو هەموو رووداوە ناکەون

+964

ئاکام غەفور- سۆران

لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک، لە سنووری سۆران کەسێک خنکا و کەسێک لە شاخ هەڵدێرا و دوو کەسیش لە بەرزایی کەوتنە خوارەوە.

لە سەر رووداوەکانی ئەمڕۆ، بەرگریی شارستانیی سۆران قسە بۆ 964 دەکات و زانیاری نوێ دەخاتە روو.

کاروان میراودەلی، بەڕێوبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە 964ـی وت، ئەمڕۆ کەسێکی تەمەن 46 سال لە رووباری خەلان بە دیاریکراوی لە گوندی هەنارە لە رووبار خنکا، کە خەڵکی باکووری کوردستانە و بۆ گەشت لەگەل خێزانەکەی هاتبوونە ئەو سنوورە”.

وتیشی،هەر لەگەل ئەو رووداوە لە گەلی عەلی بەگ گەشتیارێکی عەرەب لە شاخ هەلدێراوە، کە تەندروستی ناجێگیر بوو، ئێستا لە فریاکەوتنی سۆران چارەسەر وەردەگرێت.

دەشلێت، دوو گەشتیاری دیکەی عەرەب هەر لە گەلی عەلی بەگ، لە بەرزایی کەوتبوونە خوارەوە، ئەوانیش لەلایەن تیمەکانیان گوزرانەوە فریاکەوتنی سۆران.

بەرگریی شارستانی بە درێژایی رووبارەکان 23 تیمی لە ئەرکدایە، گەشتیاران لە نزیکی رووبارەکان دووردەخەنەوە و ناهێلن لەسەر رووبارەکان دابنیشن.

میراودەولی ئاماژە بەوە دەکات، گەشتیاران سەرکێشی دەکەن و پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی نابن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

خنکان و کەوتنە خوارەوە جەژن و سەیرانی چوار خێزانیان کر...

خنکان و کەوتنە خوارەوە جەژن و سەیرانی چوار خێزانیان کرد بە شیوەن و پرسە