شۆفێرەکە خەڵکی هەولێرە
پاسه‌كه‌ی سووتا و یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلاریان بۆ كۆكرده‌وه
964+
عه‌زیز گۆپته‌په‌یی
دوای سووتانی پاسی هاوڵاتییه‌ك له نزیك خه‌له‌كان، خێرخوازان نزیكه‌ی یەک دەفتەر دۆلاریان بۆ کۆكرده‌وه.
رووداوی سووتانی پاسه‌كه دوێنێ دووشه‌ممه روویدا، دواتر کەمپینەک لەلایەن چەند گەنجێکی خۆبەخشی دەڤەری خەلەکانەوە ئه‌نجام درا و لەلایەن هاوڵاتیانى ناوچەکە و ئەو رێبوارانەی بەوێدا تێدەپەڕین هاوکارى کەمپەینەکە کرا.
هەڵبەست حاجی، یەکێک لە ئەندامانی کەمپینەکە بە 964ـى وت، “ئەو بڕە پارەیەى لە کەمپینەکە کۆکرایەوە بڕی 10 هه‌زار دۆلاره (یه‌ك ده‌فته‌ر) بە ئەرکی خۆشمان زانیوە هاوکارییەکی بچوکی ئەم برایەمان بکەین کە پاسه‌كه‌ی سووتا له سنووری ئێمه‌دا”.
وتیشی، سوپاسی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، كه له ماوەیەکی کەمدا هاوكارییه‌كه كۆكرایه‌وه.
نیوەڕۆی دوێنێ پاسێک لە سەر رێگای دوکان – رانیە بەهۆی تەقینی خەزانی گازەکەیەوە گڕی گرت بە تەواوی سووتا، كه شۆفێری پاسەکە دانیشتووی شاری هەولێرە و به سه‌لامه‌تی له رووداوه‌كه ده‌رچوو.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا