لە نێوان دوو لایەن بووە

لە سماقوڵى شەڕەتەقە روویدا و کوژراوێک و ژمارەیەک بریندار هەیە

964+

گۆڤەند فەتاح- کۆیە

لە ناوچەیەکى گەشتیارى سماقوڵى شەڕەتەقە روویدا و کوژراوێک و ژمارەیەک بریندار هەیە و ئامۆزاى یەکترین.

دکتۆر نەشئەت ئەحمەد، پزیشکى نەخۆشخانەى شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە بە 964ـى وت،”کەمێک پێش ئێستا پێنج بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکەمان و یەکێکیان گیانى لەدەستداوە و برینى یەکێک لە بریندارەکانیش سەختە”.

هاوکار عەلى، وتەبێژى تەندروستى کۆیە بە 964ـى وت،”چوار بریندار و کوژراوێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەى شەهید دکتۆر خالید، کوژراوەکە تەمەنى 30 ساڵە و خێزاندارە”.

لەبارەى هۆکارى شەڕەتەقەکەوە، هاوکار عەلى وتى،”ئەو کەسانەى بەشەڕ هاتوون ئامۆزاى یەکترین و لە ناوچەى گەشتیارى سماقوڵى دووکانیان هەیە، لێیان بووە بەشەڕ”.

هاوکار عەلى ئاشکراى کرد، تەنیا بریندارەکان و کوژراوێکى لایەکیان هێنراونەتە کۆیە و بریندارى دیکەش هەیە، بەڵام نەهێنراون بۆ کۆیە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح