دیمه‌نێكی كاتى تێكدانى ئه‌و دیواره‌ى له شوێنه‌كه دروست كرابوو... وێنه: شوێنه‌وارى هه‌رێم.
"ده‌یانویست داگیری بكه‌ن"
سه‌رپێچییه‌كانى سه‌ر گرده شوێنه‌وارییه‌كه‌ى چوارقوڕنه لابران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شوێنه‌وارى رانیه، تیمێكی ئاسایش و شاره‌وانى ئاگادار كرده‌وه، فریا گردێكی شوێنه‌وارى ناحیه‌ى چوارقوڕنه بكه‌ون، كه خه‌ریكه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه داگیر ده‌كرێت.
چوارده‌ورى گرده‌كه سیاجێكی دوور و درێژى به رووبه‌رى یه‌ك دۆنم زه‌وى به بلۆك لێ هه‌ڵچندرابوو.
بارزان ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى رانیه به 964ـى وت، هه‌واڵیان پێگه‌یشت كه هاوڵاتیان خه‌ریكن شوێنه‌واره‌كه داگیرده‌كه‌ن.
وتیشی “زوو فریاى كه‌وتین و دیواره‌كه‌مان تێكدا”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وار، مێژووى ئه‌م گرده شوێنه‌وارییه بۆ سه‌رده‌مى پێش ئئیسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه چونكه ژماره‌یه‌ك گۆزه‌یان له‌و شوێنه دۆزیوه‌ته‌وه ئاماژه‌ن بۆ مێژووى ئه‌م سه‌رده‌مه.
له چوارقوڕنه، ته‌نیا ئه‌و گرده نیه شوێنه‌وار بێت، به‌ڵكو به‌پێى ئامارێك له شوێنه‌وارى رانیه به 964ـى داوه، له سنوورى ناحیه‌كه نزیكه‌ى 50 گردى شوێنه‌وار هه‌ن و مێژووه‌كانیان بۆ سه‌رده‌مى جیاواز ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌ڵێت “تاوه‌كو ئێستا كارى هه‌ڵكۆڵین بۆ هیچ یه‌كێك له‌و گرده شوێنه‌واریانه نه‌كراوه”.