ئه‌مڕۆ لووتكه‌ی پرێمه‌رلیگ له‌ ئانفێڵد به‌ڕێوه‌ده‌چێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی گه‌ڕی 21ـی خولی نایابی ئینگلته‌را ده‌ستپێده‌كات، له‌ به‌هێزترین یارییشدا هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوول و چێڵسی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌.

یاری نێوان لیڤه‌رپوول و چێڵسی، كه‌ لووتكه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌یه‌، له‌ یاریگه‌ی لیڤه‌رپوول “ئانفێڵد” به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌، لیڤه‌رپوول له‌ پله‌ی دووه‌می پرێمه‌رلیگه‌ به‌ 28 خاڵ، هه‌روه‌ها چێڵسی له‌ دوای ئه‌و دێت به‌ هه‌مان ژماره‌ی خاڵ، به‌ڵام پێگه‌ی ئێستای هه‌ردوو تیپ له‌ ریزبه‌ندی، له‌ ئاستی به‌هێزیی یارییه‌كه‌ كه‌مناكاته‌وه‌.

یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا دواخرابوو، هێشتاش نه‌هاتووه‌ته‌ ئه‌نجامدان.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی پرێمه‌رلیگ:
لیڤه‌رپوول – چێڵسی 15:30
بۆرنمۆس – نۆتێنگهام فۆرێست 18:00
لێسته‌ر سیتی – برایتۆن 18:00
ساوسامتۆن – ئه‌ستۆن ڤێللا 18:00
وێستهام – ئێڤێرتۆن 18:00
كریستاڵ پاڵاس – نیوكاسڵ یونایتد 20:30.