لە ژووری هەواڵەوە
ئاگرەکەی هەولێر کوژایەوە و سلێمانی و دهۆکیش خۆیان بۆ جەژن ئامادە دەکەن
+964
ژووری هەواڵ
هەژدە سەعات و زیاتریش دوکەڵی پاڵاوگەکەی رێی گوێڕ چوو بە سییەکانی هەولێردا، لە دوێنێ شەوەوە شار سەرقاڵی هەواڵی ئاگرە گەورەکەیە.
لە ئێستاوە دهۆک بۆ جەژن کەیفی سازە، ئەوەی ناوی ژوور بێت لە هۆتێل و مۆتێلەکان نەماوەو هەموویان گیراون.
شار بەڕێوەبەرانی سلێمانی خۆیان حازر دەکەن بۆ جەژن، قایمقام بڕیاریداوە تەنیا لە کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی ئاژەڵ سەرببڕدرێت و لە چوار شوێنی ناو سلێمانی رێگە دەدرێت کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵەوە بکرێت.