له پێش په‌نجاكان له كوردستان چێندراوه
له هه‌رێمی كوردستان گه‌نمى قه‌نده‌هار زیندوو ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
جوتیارێكى گه‌رمیان، له‌ناو گێڵگه‌یه‌كی گه‌نمى ئه‌مساڵیدا خه‌ریكی گوڵه‌وه‌چنێى جۆره گه‌نمێكه به‌ناوى قه‌نده‌هار، كه له پێش ساڵانى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوو له كوردستان چێندراوه و ده‌ڵێت “زیندووى ده‌كه‌مه‌وه”.
قه‌نده‌هار، یه‌كێك له جۆره گه‌نمه هه‌ر به‌ناوبانگه‌كانه، بۆنێكی تایبه‌تى هه‌یه بۆ دروستكردنى نان و هه‌ویركاریش زۆر باشه و پێشتر خواردنی کەسانی دەستڕۆشتوو بووه، به‌ڵام له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه كه‌مترین رێژه‌ى لێ چێندراوه و تاراده‌یه‌كی زۆر فه‌رامۆشكراوه.
شێخ جه‌مالى كرپچنه، یه‌كێك له دیارترین جوتیاره‌كانى كوردستان، به 964ـى وت، زیندووكردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره گه‌نمه هه‌م بۆ خواردن و هه‌میش بۆ جوتیاران گرنگی تایبه‌تى خۆی هه‌یه، بۆیه خه‌ریكه گوڵه‌وه‌چێنێ ده‌كات.
وتیشی “گه‌نمى قه‌نده‌هار گه‌نمێكى ته‌واو خۆماڵى كوردییه، به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌ناو گێڵگه گه‌نمه‌كانى جوتیاراندا ده‌بیندرێت و پێویسته له جۆره‌كانى دیكه‌ى گه‌نم جیابكرێته‌وه و به ته‌نیا بچێندرێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌مساڵ خه‌ریكی جیاكردنه‌وه‌ى 500 گوڵه‌گه‌نمى قه‌نده‌هار ده‌بێت له شوێنێكی تایبه‌ت جیاده‌كاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى شێخ جه‌مال هه‌یه‌تى، له‌ماوه‌ى دوو ساڵى داهاتوودا ده‌ست به چاندنى ئه‌و گه‌نمه كوردییه ده‌كاته‌وه و له له‌ناوچوونیش ده‌یپارێزێت.