964+
لە سلێمانى
کوڕێک باوکى خۆى کوشت
964+
ئەحمەد محەمەد- سلێمانى
لە سلێمانى کوڕێکى تەمەن 19 ساڵ باوکە تەمەن 60 ساڵەکەى کوشت.
سامان نادر، بەڕێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنى خێراى سلێمانى، وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى کوژرانى پیاوێک لە گەڕەکى کەندەکەوە بۆ 964، وتیشى، تیمەکانمان لەوێن و زانیارییەکانى دیکە پەیوەندى بە پۆلیسەوەیە.
964 چەند جارێک پەیوەنى بە وتەبێژى پۆلیسى سلێمانییەوە کرد، وەڵامى نەدایەوە، بەڵام سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە 964ـى وت،” گەڕەکی کەندەکەوە کوڕێکی تەمەن 19 ساڵ بوەتە دەمەقاڵەی لەگەل باوکیدا و بە چەقۆ هێرشی کردوەتە سەری و کوشتویەتى”.
بەپێى زانیارییەکانى ئەو سەرچاوەیە، کوڕەکە رایکردووە و تائێستا دەستگیر نەکراوە.
لەم هەواڵەدا دیلان محەمەد، پەیامنێرى سلێمانى 964 هاوکار بووە لە وەرگرتنى زانیارى لەبارەى رووداوەکە.