لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانییەوە

ژن و پیاوێکى بەساڵاچوو لە سووتان رزگارکران

964+

وریا فەتاح

ماوەى سێ رۆژە تیمەکانى بەرگرى شارستانى راپەڕین بە شاخ و کێوانەوەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئەو ئاگرە گەورەى سنوورى ژمارەیەک گوندى قەزاى حاجیاوا و ناحیەى بێتواتەى گرتووەتەوە، ژن و پیاوێکى بەساڵاچووش لە سووتان رزگارکران.

ئاگرەکان ماوەى سێ رۆژ لە هەریەک لە گوندەکانى (چیوە، سەردۆڵ، نێوە، بێلینگە، مەمیاوە، خەلیفە،، بەردەوام بوون

عەلى قادر، وتەبێژى بەرگرى شارستانى راپەڕین بە 964ـى وت،”سێ رۆژە ئەو ئاگرە بەردەوام بوو، لەو ماوەیە و تا کاتژمێر 7ـى ئەم بەیانییە، تیمەکانمان بەو شاخ و کێوانەوەبوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە”.

بە وتەى عەلى قادر، تیمەکانیان لە گوندى سەردۆڵ توانیویانە لە پاڵ کوژاندنەوەى ئاگرەکە، ژن و پیاوێکى بەساڵاچوو لە سووتان رگار بکەن.

وەک دەشڵێت، توانیویانە مەڕوماڵاتى هاوڵاتیان و کورەى مێشى هەنگەوانانیش رزگار بکەن.

ئاگرێکی گەورە لە سنووری قەزای حاجیاوا کەوتووەتەوە

ئاگرێکی گەورە لە سنووری قەزای حاجیاوا کەوتووەتەوە