دیسان ناڕەزایەتی هەیە

لە سنووری تەقتەق رێگا بەڕووی بارهەڵگرەکاندا داخرا

+964

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

ئەمشەی سێشەممە، جارێکی دیکە رێگری لە هاتوچۆی بارهەڵگرەکان کرا، ئەمجارە لە گوندی موخەرەس لە ناحیەی تەقتەق، رێگای سەرەکی ناحیەکەیان بۆ ناحیەی ئاشتی بە روویاندا داخستووە.

ئەوان دەڵێن، بێزاربوون و هاتوچۆی زۆری بارهەڵگرەکەکان ژیانی بۆ نەهێشتوونەتەوە.

دوای ئەوەی هاوڵاتییانی شاری کۆیە بۆ ماوەی دوو رۆژ رێگایان بەڕووی بارهەڵگرەکاندا داخست، بەڵام دواتر بە بڕیاری یەکەی ئەمنیی ئەو شارە رێگەکەیان کردەوە، ئێستا رێژەیەکی زۆر لەو بارهەڵگرانە بە کۆیەدا هاتوچۆ دەکەن و لەوێشەوە بەرەو تەقتەق و ئاشتی.

دلێر خالید، دانیشتووی گوندی موخەرەس بە 964ـی وت، ئەو رێژە زۆرەی بارهەڵگر کە بەو رێگەیەدا دەڕۆیشتن ئێمەی زۆر هەراسان کردووە، جگە لەوەی شەقام و رێگەکەمان وێران دەکەن بە ماوەیەکی کەم، ئەستەنگی هاتوچۆ و مەترسیی رووداوی هاتوچۆش لەسەر ژیانمان دروست دەبێت، ماوەیەکی تر وا بڕوا دەبێ چاوەڕێی مەرگی ئازیزانمان بکەین.

تاکە رێگە کە بارهەڵگرەکان ئێستا بەکاریدێنن رێگەی کۆیە بۆ تەقتەق لەوێشەوە بۆ قەزای دوکانە، هاوڵاتییانیش نیگەرانی ئەوەن کە ئەو بارهەڵگرانە  ئاستەنگی زۆر بۆ شەقام و رێگەی هاوڵاتییان دروست دەکات و لە داهاتوو جگە لە وێرانبوونی شەقامەکان، کارەساتی گەورەی رووداوی هاتوچۆش دروست دەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئەمڕۆ بۆ بارهەڵگرەکان هیچ باش نەبوو

ئەمڕۆ بۆ بارهەڵگرەکان هیچ باش نەبوو