بۆ گەرمای عێراق کراوە

چەتری پاراستن لە تیشیکی خۆر بۆ کارمەندانی هاتوچۆی خورماتوو دابینکرا

+964

سیروان خورشید- دوزخورماتوو

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی خورماتوو 20 چەتری بۆ فەرمانبەرەکانی دابینکرد کە لە مادەی فایبەرگلاس دروستکراون و بەرگەی کەشوهەوای گەرمی عێراق دەگرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 11.6.2024، عەمید موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی خورماتوو بە964ـی وت، “چەترەکان بۆ پاراستنی کارمەندانی هاتوچۆ دابیکراوەو بۆ ئەوەی لەکاتی ئەرکەکانیاندا لە تیشکی خۆر و گەرما بیانپارێزێت.

وتیشی، “چەترەکان بەشێوەی ئەندازیاری لەلایەن ئیدارەی گشتیەوە دیزاین کراون، تێیدا مادەی فایبەرگلاس بەکارهێنراوە، کە بەرپەرچی تیشکی خۆر و گەرما دەداتەوە و بەرگەی بارودۆخی سەختی کەشوهەوا دەگرێت.

راشیگەیاند، چەترەکان لە چوارڕێیانە سەرەکییەکانی ناوەندی شاردا دابەش دەکرێن و هەروەها گۆشەیەکی زیاتری دیدگا بەکارمەندانی هاتوچۆ دەبەخشێت بۆ هاتوچۆی رێکخستنی شەقامەکان و هەروەها داواش کراوە لە چەند رۆژی داهاتودا رێژەیەکی تری چەتریان بۆ زیادبکرێت”.

پێداچوونەوە: هاوبەش

نزیکەى یەک ملیار دینار بۆ دروستکردنى دەروازەى دوزخورم...

نزیکەى یەک ملیار دینار بۆ دروستکردنى دەروازەى دوزخورماتوو خەرج دەکرێت