پشتڕاستکردنەوە

هیچ بریندارێکى دیکەى شەڕەتەقەکەى هەولێر گیانى لەدەستنەداوە

964+

شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر

هیچ بریندارێکى دیکەى شەڕەتەقەکەى دوێنێى هەولێر گیانى لەدەستنەداوە.

سەرچاوەیەک لە پزیشکى دادى هەولێر بە 964ـى وت،”هیچ تەرمێکى دیکەى رووداوى شەڕەتەقەکەى دوێنێى هەولێر نەگەیشتووە بە پزیشکى دادى”.

ئەوەى دەوترێت بریندارى چوارەم، بەناوى (م.خ) گیانى لەدەستداوە، ئامۆزایەکى بۆ 964 پشتڕاستى کردووە کە ئەو کەسە لە ژیاندا ماوە و شەوى رابردوو بە سەرکەوتوویى نەشتەرگەریشى بۆ کراوە.

سەرچاوەکە جەختی کردەوە کە “تەندروستى ئامۆزاکەی زۆر باشە”.

ئێوارەى دوێنێ لە گەڕەکى هەولێرى نوێ، شەڕە تەقە لە نێوان دوو لایەندا روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش بریندار بوون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کوژراو و بریندار لە شەڕەتەقەکەی هەولێر هەیە

کوژراو و بریندار لە شەڕەتەقەکەی هەولێر هەیە