کەش فێنک دەبێت

لە زۆربەی ناوچەکان تاوە باران دەبارێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بەگشتی لە نێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی تاوە باران و هەورە بروسکەی پچڕپچڕ بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و سۆران هەروەها گەرمیان.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، تۆز و خۆڵیش تا کاتەکانی ئێوارە بوونی دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش 4 – 6 پلە دادەبەزن و کەشەکە فێنکتر دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 10.6.2024
کات ئەگەری بەهێز بوونی هەیە بۆ سەروی 40 کم/س , پاشان لەکاتەکانی ئێوارە خێرایی با سەقاگیر دەبێتەوە.
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت.
مەوداى بینین / ( 6 – 8 ) کم. لەناوچەکانی باشووری هەرێم(گەرمیان) کەمتر دەبێت بۆ (4 – 6 ) کم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 41
سلێمانی : 36
دهۆک : 38
کەرکوک : 42
هەڵەبجە : 38
زاخۆ : 39
سۆران : 35
حاجی ئۆمەران : 26
گەرمیان : 44