لە سنووری کفری

شوانکارێک بە هەورەبروسکە گیانی لەدەستدا

964+

سیروان خورشید

بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، لە گوندی قۆری چای لە نزیک کفری شوانکارێک بە هەورە بروسکە گیانی لەدەستدا.

شوانکارەکە تەمەنی 14 ساڵە و خەڵکی گوندی قۆری چای سەر بە قەزای کفریە لە سنووری گەرمیان.

سامان سەرتیپ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری بە 964ـی وت، تەرمی ئەو کوڕە شوانکارەیان هێناوەتە نەخۆشخانەکەیان و بە هەورە بروسکە گیانی لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەهۆی هەورە بروسکەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا

بەهۆی هەورە بروسکەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا