هاوسەرەکەی چی وت؟
شێرپەنجە یەخەی زایەر عەبدوڵا بەرنادات
+964
ژووری هەواڵ
دوای تێپەڕاندنی شێرپەنجەی کۆڵۆن، بۆ جاری دووەم زایەر عەبدوڵای هونهرمهند و شانۆكار بەهۆی دروستبوونی گرێیەک لە پشتی ملی، تووشی شێرپەنجە بووە و لە ژێر چارەسەردایە.
شیرین سابیر، هاوسەری زایەر عەبدوڵا، تایبەت بە 964 وتی، ئێستا پشوو دەدات و نامەوێت بە ڤیدیۆ نە خۆم و هاوسەرەکەم قسە لەسەر بابەتەکە بکەین، بەڵام دوێنێ یەکەم جەلسەی دەرزی کیمیایی وەرگرتووە و بههیواین خوای گهوره شیفای بدات و چارهسهر ببێت.
چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا، خەرمان هیرانیی هونەرمەند، لە رێگای هەژمارەکەیەوە لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی، هونەرمەندی گەورە و پڕئەزموون وەک هەمیشە بەهێزبە، تێدەپەرێت و چاوەرێتین بەیەکەوە دەست بەکار بکەینەوە ”
هەردوو ئەکتەر و هاوسەر زایەر عەبدوڵا و شیرین سابیر لە ساڵی 1983ەوە، لە بەشێکی زۆری کارەهونەرییەکان پێکەوە رۆڵ دەبینن، لە ماوەی رابردوودا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 زایەر عەبدوڵا وتی، “رۆڵبینینی خێزان پێکەوە، کارە هونەرییەکان جوانتر دەکەن و من زیاتر هەست بە مورتاحی دەکەم”.
زایهر عهبدوڵا کە دواکاری هونەری تێیدا دەرکەوتبێت درامای ئەدیابین بوو، جگه لهوهی وهك هونهرمهندێك زۆر ناسراوه، له ههمان كاتدا پێشتر كاری میدیای كردووه و له بواری نووسیشدا جێدهستی دیاره و چهند بهرههمێكی چاپكراوی ههیه.