هیام یاسری, وەزیری گەیاندنی عێراق _ وێنە: راگەیاندنی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق
ئەی بەدیل؟
وەزارەتی گەیاندن: تەواو ئیتر سەردەمی وای فای بەسەر دەچێت
964+
ژووری هەواڵ
وەزیری گەیاندنی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا دەست دەکەن بە پلانێک بۆ کوژاندنەوەی سیستمی وای فای لەسەر تاوەرەکان، لەبری ئەوە خزمەتگوزاری فایبەر ئۆپتیک FTTH کارا دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9.6.2924، هیام یاسری وەزیری گەیاندنی عێراق لە میانی لوتکەی پەیوەندییەکانی وتی، داوا لە هاوڵاتیان دەکەم بەشداری بکەن لە خزمەتگوزاری کێبڵی فایبەر ئۆپتیک، چونکە هەم خێراترە و هەم هەرزانتریشە.
بە گوێرەی پلانەکە، خزمەتگوزاری FTTH لە زۆرێک لە ناوچەکانی بەغدا و پارێزگاکان کە تێیدا پرۆسەکانی ئامادەکاری تەواو بووە، دامەزراندنی دوو تۆڕی فایبەر ئۆپتیک FTTH بەکاردەخرێ.
یاسیری داوای لە هاوڵاتیان کرد بچن و بەشداری لە خزمەتگوزاری کێبڵی ماڵان بکەن، بەو پێیەی خزمەتگوزاری خێراترە بە کوالێتی بەرزتر و بە نرخێکی پاڵپشتیکراو پێشکەش دەکرێ، هەروەها واز لە بەشداریکردن لە خزمەتگوزاری وای فای بهێنن.