"فریای شارباژێڕ کەون"

ئاگر لە شارباژێڕ کەوتووەتەوە و 1000 دۆنم زەوی سووتاوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە، ئاگر لە ناوچەی شارباژێڕ کەوتووەتەوە و بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن دەڵێت، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەین بە فریای ئەو ناوچەیەوە بکەون.

محەمەد عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن بە 964ـی وت، ئاگرێک بەهۆکارێکی نەزانراو لە گوندی بایزئاواوە کەوتووەتەوە و تا دێت تەشەنە دەسێنێت و نزیکەی هەزار دۆنم زەوی سووتاوە.

باسی لەوەکرد، ئاگرەکە ئێستا رۆیشتووە بەرەو گوندی باڵخ و تا دێت تەشەنە دەسێنێت، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بچن هاوکاریان بکەن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

ئەوەی خستەڕوو، بەهۆی ئاگرەکەوە تەقەمەنی تەقیوە و مەترسی تەقینی تەقەمەنی دیکەش دەکەن، بەهۆی بوونی مین و تەقەمەنی لەو ناوچەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە ئاسمان و زەوییەوە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی دھۆک ...

لە ئاسمان و زەوییەوە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی دھۆک دەدرێت