کۆبوونەوەی گرووپەکە لەگەڵ چەند بەڕێوبەرایەتییەکی سلێمانی - وێنە: بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی
لە سلێمانی
زانیاری لەسەر ئەو ژنانە کۆدەکرێتەوە لەسەر کار توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد
گرووپی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی GBVWG بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی راپۆرتێک سەبارەت بەو ژنانە ئامادە دەکات، کە لەسەر کارەکانیان توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت.
گرووپەکە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکە و ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو و بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەتەوە.
هێمن محەمەد نەجم، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، یەکەم کاری گرووپەکە کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر ئەو ژنانەی هەڕەشەیان لێدەکرێت و داوایان کردووە هاوکارییان بکرێت.
وتیشی، “دواتر کە راپۆرتەکەیان ئامادە کرد دەچنە لای وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و راپۆرتەکەی پێشکەش دەکەن تا رێکاری پێویست بۆ پاراستنی ئەو ژنانە بگیرێتەبەر لە شوێنی کارەکانیان توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت”.
کاری گرووپەکە لە شوێنی کاری کەرتی تایبەت دەبێت و وا بڕیارە بەم نزیکانە دەست بە کارکردن بکەن و راپۆرتەکەیان ئامادە بکەن.