لە سنووری پارێزگای سلێمانی

سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵ پلانی هاوینە دادەڕێژن

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی پلانی هاوینە بۆ سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵ دادەنێت، کە خۆی لە کردنەوەی خول و هۆشیارکردنەوەی منداڵاندا دەبینێتەوە.

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە حەوت سەنتەری پاراستنی منداڵ بوونیان هەیە، کە کەوتوونەتە بازیان، پێنجوێن، سەیدسادق، شارەزوور، هەڵەبجە، پیرەمەگروون و دەربەندیخان.

هێمن محەمەد نەجم، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو سەنتەرانە کاریان کردنەوەی خول و هۆشیارکردنەوەی منداڵانە و هەندێ کات ژنانیش لەو سەنتەرانە خولیان بۆ دەکرێتەوە.

وتیشی، “پلان هەیە خولەکانی درومان، سەرتاشی، کاری دەستی، وێنەکێشان، مۆسیقا، کۆمپیوتەر و هۆشیارکردنەوەی منداڵان لە مەترسییەکانی مادەی هۆشبەر لەو سەنتەرانەدا بەڕێوەببرێن”.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، تا ئێستا دوو هەزار و 148 منداڵ لەو سەنتەرانە سوودمەند بوون.

“سەرجەم خولەکان بێبەرامبەرن و پێداویستیی خولەکانیش بێبەرامبەر بۆ منداڵانی بەشداربوو دابین دەکرێت”، هێمن محەمەد نەجم وای وت.

چاودێریی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کاری توێژەرانی کۆمەڵا...

چاودێریی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کاری توێژەرانی کۆمەڵایەتی دیاری دەکات