27 هەزار تاکسیی تێدایە

شەقامەکانی سلێمانی پڕن لە تاکسی

964+

پێشەوا محەمەد

تا چاو بڕ بکات شەقامەکانی سلێمانی پڕن لە ئۆتۆمبێلی تاکسی، بەپێی ئامارێکی گواستنەوەی سلێمانی، 27 هەزار تاکسی لەناو شاری سلێمانیدا بوونیان هەیە.

بەپێی ئەو ئامارەی 964 لە هاتوچۆی سلێمانییەوە وەریگرتووە، زیاتر لە 700 هەزار ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتییەکە تۆمارکراون جگە لە تاکسییەکان.

بەپێی دوایین ئاماری دەستەی ئاماری هەرێم، ژمارەی دانیشتوانی شاری سلێمانی لەسەرو 900 هەزار کەسەوەیە، واتا نزیکەی هەر 33 کەسێک تەکسییەکی بەردەکەوێت.

سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، پێشتر بەشێوەیەکی بێ پلان تاکسی هاوردە کراوە و ئەو رێژە زۆرەی تۆمار کردووە.

وتیشی، “وەزارەتی ناوخۆ دەستی بە رێکخستنەوەی تاکسییەکان کردووە و هەنگاوی یەکەمیش پێدانی لەزگە بوو بە تاکسییەکان و رێکخستنەوەیان لەنێوان تاکسییەکانی دەرەوە و ناوەوەی شار”.

هەر بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، ئەو فەرمانبەرانەی موچەیان لەسەرو ملیۆنێک دینارەوەیە بۆیان نییە تاکسییان هەبێت و کاری پێبکەن.

رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێکی جۆری تاکسی لە ساڵی 2016ـەوە قەدەغە کردووە.

تاکسییەکانی ناوشاری سلێمانی بۆ وەرگرتنی لۆگۆ پەلەپەلی...

تاکسییەکانی ناوشاری سلێمانی بۆ وەرگرتنی لۆگۆ پەلەپەلیانە