حاسڵات
مامۆستایەکی زمانی کوردی چارەنووسی نادیارە
+964
ژووری هەواڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئامەد و ناوچەکانی دەوروبەری پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر چەند ماڵێک و دوو هاوسەرۆکی پێشووی شارەکەیان دەستگیرکرد لەگەڵ سێ کەسی تردا، پۆلیس وتوویەتی دەستگیرکردنەکەیان پەیوەندی بە دۆسێیەکەوە هەیە کە پار لە دژیان کراوەتەوە.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردووەتەوە مامۆستایەکی زمانی کوردی بەناوی سوسەن محەمەد زادە لە رۆژی 15ی مانگی رابردووەوە لەلایەن هێزەئەمنییەکانی ئێرانەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بۆکان بە توندوتیژیەوە دەستبەسەرکرا و تائێستا لە ناوەندێکی دەستبەسەرکردنی ئیدارەی ئیلاعاتی ورمێیە.
سوپای سوریا بڕیاریدا هەموو ئەو ئەفسەرو سەربازە یەدەگانەی تەمەنیان گەیشتووەتە 40 ساڵ و لانی کەم تا کۆتایی ئەم مانگە دوو ساڵ خزمەتی فیعلی سەربازییان هەیە، ئەوا لە خزمەتی سەربازی دەبەخشرێن.
میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکاران دەڵێن: لە ئاسمانی چیای ئاسۆس سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی قەندیل فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکی کردووەتە ئامانج، فڕۆکەکە لە شارۆچکەی دوکان کەوتووەتە خوارەوە.
مەولەوی عەبدولحەمید وتاربێژی ئەهلی سونەی ئێران داوایکرد کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئێران چارەسەر بدۆزنەوە بۆ ئەو قەیرانە زۆرو زەوەندانەی وڵاتی گرتووەتەوە، هەروەها چارەیەک لەو گەندەڵییە بکەن کە تەواو بڵاوبووەتەوە.
نزیکەی 150 دۆنم زەوی و زاری بە گەنم داچێندراو لە نزیک دەرعا سوتاون، خەڵکی هانایان بردووە بۆ گوندەکانی دەوروبەر تا هاوکارییان بکەن و پێکەوە بە هەرەوەزی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.