تۆمەتباری دیکەش گیراون

لە دۆرەی بەغدا ژنێک دەستگیرکرا کە کچێکی رفاندبوو

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانەکانی بەغدا، ژنێکیان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارە بە رفاندنی کچێک لە ناوچەی دۆرە لە باشووری پایتەخت، لەگەڵ دەستگیرکرنی ژمارەیەک تۆمەتباری دیکەی دزینی پارە و ساختەکاری لە خانووی نیشتەجێبوون.

راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ کە کۆپییەکی دەست تۆڕی 964 کەوتووە، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی تاوانی بەغدا/ فەرمانگەی دۆرە توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە داواکراوە بە تاوانی رفاندنی کچێک لەناو ناوچەی دۆرەی باشووری بەغدا.

پێشتر پەڕاوی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی پێشکەش بە دادوەری لێکۆڵینەوە کرابوو، بەپێی بڕگەکانی مادەی 421ی لە یاسای سزادانی عێراقی، بڕیاری دەستگیرکردنی درابوو.

جگە لەوەش، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە ژمارەیەک تۆمەتباریان بە تۆمەتی دزینی بڕە پارە، خانووی نیشتەجێبوون، فرۆشگای بازرگانی، ماتۆڕسکیل و تۆمەتبارانی دیکەی تۆمەتبار بە ساختەکاری و داواکراو لە دۆسیەی تاوانی جۆراوجۆردا دەستگیرکردووە، بەبێ ئەوەی وردەکارییەکی ئاشکرابکەن.

لە بەغدا هێرش کراوەتە سەر کۆمپانیایەکی ئەمریکی و پەیما...

لە بەغدا هێرش کراوەتە سەر کۆمپانیایەکی ئەمریکی و پەیمانگایەک

لە هەولێر دوو کەس لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر کران

لە هەولێر دوو کەس لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر کران

تۆمەتبارێک دوای

تۆمەتبارێک دوای "دزینی مۆبایلێک" دەستگیر کرا