هێشتا پشده‌ر پێویستی بە سه‌وزاییە
به‌شێك له ماڵه‌كانى قه‌ڵادزێ گەڕەکەکانیان سەوزپۆش کردووە
964+
محەمەد عەلی – قەڵادزێ
دووساڵ دەبێت دانیشتووانی گەڕەکی راپەڕین لە قەڵادزێ، بە رێژەیەکی بەرچاو حەوشە و بەردەرگای ماڵەکانیان، بە گوڵ و درەخت سەوزپۆش کردووه، له كاتێكدا هێشتا رێژه‌ى سه‌وزایی له قه‌زاكه‌یان نه‌گه‌یشتووه‌ته ستانداردى جیهانى.
رۆژی پێنجشەممە 6.6.2024، حاجی ئەحمەد یەکێکە لەو باخەوانانەی بەردەمی ماڵەکەی کردووە بە گوڵزار و بە 964ـی وت، چەندین جۆر گوڵ و درەختی جۆراوجۆرى لە بەردەمی ماڵەکەیدا چاندووە، له‌گه‌ڵ دراوسێیەكانى و ئه‌هلی گه‌ڕه‌كیش بووه‌ته پێشبڕكێیان كه كامه‌یان زیاتر سه‌وزاییان چاندووه.
وتیشی “زۆر کەس بە مەبەستی وێنەگرتن دێنە بەردەرگای ماڵەکانمان و نزیکەی 20 جۆر گوڵەباخ و درەختمان چاندووە، ئامانجمان لەو کارە ژینگەیەکی پاکە”.
هەموو بەیانیەک حاجى ئه‌حمه‌د دار و گوڵه‌كان ئاو دەدات و ده‌ڵێت لە رووی دەروونییەوە ئارام دەبێتەوە.
به‌پێی گه‌ڕانه‌كانى 964 بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانی قەڵادزێ، بەهۆی چاندنی درەخت رازێندراونەتەوە بە سەوزایی و لە باخچەیەک دەچن، هه‌رچه‌نده دیمه‌نى ئه‌م ماڵانه به‌و شێوه سه‌وزییه ده‌بیندرێت، به‌ڵام هێشتا رێژه‌ى سه‌وزایی له قه‌زاى پشده‌ر نه‌گه‌یشتووه‌ته ستانداردى جیهانى و ته‌نیا %10یە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن