بزانە لە کام ناوەندەیت

شوێنی تاقیکردنەوەی قوتابیانی قۆناغی 12 بڵاوکرایەوە

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم شوێنی تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی قوتابیانی قۆناغی 12ـی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی بڵاوکردەوە.

وەزارەتەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، پێویستە قوتابیان رۆژێک بەر لە تاقیکردنەوە بچنە ئەو ناوەندی تاقیکردنەوەی لێ ئەنجام دەدەن بۆ دڵنیابوونەوە لە ناوەکانیان و راستیی زانیارییەکانیان.

ئاماژە بەوەش دراوە، لە کاتی بوونی هەڵە لە زانیاریی ئایین و زمانی خوێندنی قوتابی پێویستە لە زووترین کات سەردانی پەروەردە بکات بۆ راستکردنەوەی زانیارییەکان.

ناوەکان هی سەرجەم بەشەکانی پیشەیی، زانستی و وێژەیی لەخۆ دەگرێت.

وا بڕیارە رۆژی 23.6.2024 یەکەم تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی قوتابیانی قۆناغی 12 ئەنجام بدرێت.

لەم لینکەوە ئەو شوێنە بدۆزەرەوە تاقیکردنەوەی لێ دەکەیت:

وەزارەتی پەروەردە بۆ وانەبێژان: زانیارییەکانتان تۆمار...

وەزارەتی پەروەردە بۆ وانەبێژان: زانیارییەکانتان تۆمار بکەن