شوێنە بازرگانییەکان یەکەمن

کارەبای سلێمانی: سەرپێچیی سەر پێوەرەکانی کارەبا زۆرن

964+

پێشەوا محەمەد

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرپێچیی سەر پێوەرەکانی کارەبا لەناو سلێمانی زۆر زۆرە و زۆرترینیشیان شوێنە بازرگانییەکان کردوویانە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە هەڵمەتێکی بۆ بڕینی سەرپێچییەکان راگەیاندووە و چەند رۆژێکە بۆ دۆزینەوە و سزادانی سەرپێچیکاران لە گەڕاندان.

چالاک عەبدولکەریم، ئەندازیار و لێپرسراوی هۆبەی GIS لە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی- بەشی رۆژئاوا بە 964ی راگەیاند، سەرپێچییەکانی سەر پێوەری کارەبا بۆ زیادکردنی کارەبایە.

وتیشی، “ماڵیش سەرپێچییان کردووە، بەڵام زۆرینەیان لە لایەن شوێنە بازرگانییەکانەوە کراون و ئەو تیمانەی دەگەڕێن راستەوخۆ ئەو سەرپێچییانە لادەبەن”.

بەپێی رێنمایی وەزارەتی کارەبا، هەرکەسێک سەرپێچی بکاتە سەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی بە ئامانجی بەدەستهێنانی وزەی زیاتر بەبێ ئاگاداریی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا، پارەی دوو ساڵی داهاتووی کارەبای بەسەریەکەوە لێدەسەندرێت.

بەرپرسەکەی کارەبای سلێمانی وتیشی، “ئەو کەسانەی سەرپێچی دەکەن و دواتر پێیان دەزاندرێت زۆر لەوە زیاتر لەسەریان دەکەوێت کە بێن مامەڵە بکەن و بە یاسایی داوای کارەبای زیاتر بکەن”.

کارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە دانیشتوانی 20 گوند

کارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە دانیشتوانی 20 گوند