بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی - وێنە: 964
ئەم کارە نەکەن کارەبایان دەبڕێت
کارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە دانیشتوانی 20 گوند
پێشەوا محەمەد
کارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە دانیشتوانی 20 گوند، ئەگەر پێوەری کارەبا نەبەستن ئەوا کارەباکانیان دەبڕدرێت.
لیژنەکانی پشکنینی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بەسەر ئەو گوندانە دەگەڕێن و لە بوون یان نەبوونی پێوەری کارەبا دڵنیا دەبنەوە.
سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو 20 گوندە لەو 40 گوندانەن کە کەوتوونەتە ناو ماستەرپلانی نوێی سلێمانی و وەک گەڕەکی نوێی شاری سلێمانی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
وتیشی، “دەبێت هەموو ماڵێکی ئەو گوندانە پێوەری زیرەکی کارەبا ببەستن و کۆنتڕۆڵی کارەباکەیان وەک ئەوانەی ناوشار بێتەوە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی”.
گوندەکان بریتین لە:
*تانجەرۆ.
*ئالی ئاوا.
*کانی سپیکە.
*گۆپیتە.
*ناوگردان.
*سەماوات.
*بەردەکەڕ.
*سەد و بیست.
*زڕگوێز.
*کانی شاسوار.
*دارەڕەش.
*ڕەمەزان.
*ژاڵەی سەر و خوار.
*ژاڵەی جەزا جاف.
*هوانە.
*فەرەج ئاوا.
*شێخ وەیساوا.
*رازیانە.
*گۆماو.
*سولەکان.