سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەن

خێرا مەڕۆن؛ لە نێوان کەرکوک و پردێ رێگەی خۆڵی تێدەکەوێت

ئەحمەد مستەفا

لە رێگەی نێوان کەرکوک بۆ پردێ و لەسەر پردی کۆنی کۆریدۆری قەجەر، بە نزیکەی 300 مەتر رێگاکە بە رووی شۆفێران و سەردانیکارانی نێوان هەولێر و کەرکوک داخراوە.

هاتوچۆی کەرکوک بڵاوکراوەیەکی بۆ 964 ناردووە و دەڵێت، “ئەمڕۆ سێشەممە 4.6.2024 ئەو هاوڵاتی و شۆفێرانەی  کە لەسەر رێگای کەرکوک بۆ پردێ، هاتوچۆ دەکەن ئاگاداری ئەوەبن کە رێگاکە خۆڵی تێدەکەوێت”.

تیمەکانی رێگاوبانی کەرکوک سەرقاڵی کاری چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە لە شوێنی پردی کۆنی کۆریدۆری قەجەر، هاتوچۆی کەرکوک ئاماژەی بەوەکردووە، “رێگای سەرەکیی پردەکە داخراوە، هێماکانی هاتوچۆ دانراون، بە جۆرێک رێگاکە بۆ مەودای نزیکەی 300 مەتر لە سایدی هاتن و چوون داخراوە”.

لەو بڵاوکراوەیەدا، هاتوچۆی شارەکە، “داوا لە شۆفێران دەکات، لە کاتی شۆفێریکردندا لەو رێگایە خێرای کەمبکەنەوە و رێگەی خۆڵ بەکاربهێنن”.