تەنیا ئیدریس
“پێم گوناحە سی دی بە پێنج هەزار دینار بە خەڵک بفرۆشم”
+964
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ تەنیا ئیدریس لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 ئاشكرای كرد، لە ساڵی پارەوە بەرهەمێکی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی “گەشتێك” ئامادەکردووە، كه گۆرانی و و حەیران و لاوكی تێدایە، بەڵام ته‌واوی نه‌كردووه.
ته‌نیا ئیدریس، كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره، ده‌ڵێت بەم زووانە دەگەڕێتەوە ئێران و كاری دەنگی به‌رهه‌مه‌كه‌ی تەواو دەكات.
تەنیا ئیدریس لە بارەی ئەلبوومێكی گۆرانی، كه 10 تراكه، ئاماژه‌ی به‌وه دا، گوزەرانی خه‌ڵك ب ەشێوەیەكی گشتی باش نییە، بۆیە ئه‌لبومه‌كه‌ی لە یوتیوب به خۆڕایی بڵاویكردەووەتەوە، وتیشی، “پێم گوناحه سی دی به پێنج هه‌زار دینار به خه‌ڵك بفرۆشم”.
تەنیا ئیدریس لە ساڵی 2004وە بەیەكجاری گەڕاوەتەوە كوردستان ماڵی لێرە داناوە، بەڵام وەک خۆی باسی دەکات جار بە جار بەهۆی نەخۆشی و كاری پێویسته‌وه سه‌رێك له هۆڵه‌ندا ده‌داته‌وه.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح