
وێنە: +964
تەرمی پێنج قوربانی رێگای ماردین بەخاکسپێردران
+964
هێڤی دێوالی -دهۆک
بەیانی ئەمڕۆ 20ـی کانونی دووەم، تەرمی پێنج لەو هاونیشتیمانیانەی پارێزگای دهۆک بەخاکسپێردران کە شەوی 18ـی ئەم مانگە لەلایەن چەند کەسێکەوە لەسەر رێگای ماردین نسێبین دەستڕێژی گوللـەیان لێکراو هەر پێنجیان گیانیان لە دەستدا.
ئەگەرچی هەر پێنج تەرم لە مزگەوتی غوفران نوێژی مردوویان لەسەر کرا، بەڵام لە دوو شوێنی جیاوازی پارێزگای دهۆک تەرمەکان بە خاک دەسپێردرێن.
تەرمی واحیدە حەیدەر و مەلا ئەحمەد جەلالەدینی، بۆ ناحیەی شیلادزێ بەڕێکران و لەوێ بەخاکسپێردران.
تەرمی هەریەکە لە حاجی عەبدوڵلا ساڵح و چیمەن شاهینی و هندرێنی کچیان، لە گۆڕستانی باگێڕا بە خاک سپێردران.