48 کاتژمێری بەهاری لە ناوەڕاستی زستاندا

+964

دیسکی کوردی

ئەو بەرزبوونەوەیەی پلەی گەرما لە چەند رۆژی رابردوودا روی لە هەرێمی کوردستان کردووە، ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆش پلەکانی گەرما روو لە هەڵکشان دەبن و لەگەڵ ئەمەشدا پەڵەهەور لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەردەکەون.

کەشی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێ لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور، کەمێکیش پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ هەینیش پلەکانی گەرما تا دوو پلە بەرز ببوونەوە.

لە هەولێر، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ 18 پلەی سیلیزییە، سلێمانی 16  پلە، دهۆک 18 پلە، کەرکوک 21 پلە، هەڵەبجە 16 پلە، زاخۆ 19 پلە، سۆران 17  پلە، گەرمیان 22 پلە.