رێنماییان پێ دراوە

بە سیمینار گۆشتفرۆشەکانی تەقتەق لە تای خوێنبەربوون ئاگادار دەکرێنەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

تەندروستی کۆیە، دەستیکرد بە ئەنجامدانی سیمینار لەسەر تای خوێن بەربوون بۆ گۆشتفرۆشەکانی ناحیەی تەقتەق و لەسەر نیشانە و کاریگەرییە تەندروستیەکانی زانیارییان پێ دەدات.

ئەمساڵ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە هیچ حاڵەتێکی تاقی خوێن بەربوون تۆمار نەکراوە، کە نەخۆشییەکی گواستراوەی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤە.

لەو سیمینارەدا نزیکەی 10 گۆشتفرۆشی ناحیەکە زانیارییان پێ درا، کە لە هۆڵی خۆپاراستنی تەندروستی نەخۆشخانەی گشتی تەقتەق سیمینارەکەیان بۆ ریکخرابوو.

تەندروستی کۆیە ئەمڕۆ دووشەممە 3.6.2024 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت،  “پزیشکی ڤێتەرنەری و لێپسراوی خۆپاراستن لە نەخۆشخانەی گشتی تەقتەق، لە سیمینارەکەدا باسیان لە رێکارە تەندروستییەکان و چۆنیەتی خۆپاراستن و هۆکارەکانی بڵاوبونەوە تای خوێن بەربوون کردووە.

هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروسی کۆیە بە 964ی وت، “لەلایەن هۆبەی چاودێری تەندروستییەوە، چەند بڕیار و رێکارێک باس کراون کە پێویستە سەرجەم گۆشتفرۆشکان لە داهاتودا پێوەی پابەندبن، لە کاتی هاوردەکردنی گۆشت و مامەڵەی رۆژانەی خۆیان لەگەڵ کڕیارەکانیان”.

بڕیار و رێکارەکانی خۆپارێزگای لە تای خوێن بەربوون بۆ گۆشتفرۆشان؛

1- پێش سەربڕین و دوای سەربڕین دکتۆری ڤێتەرنەری پشکینی بۆ بکات.

2- لەو قەسابخانانەدا ئاژەڵەکە سەرببڕدرێت یان بکریتە، قوربانی کە مۆڵەتی تەندروستی هەیە.

3- نابێت خاوەن قوربانیەکە یان خانەوادەکەی هاوکاری قەسابەکە بکەن لە سەربڕین و پارچە پارچەکردنی گۆشتەکە.

4- لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵەکەدا هەتا دەکاتە پارچە پارچەکردنی دەبێت جل و بەرگی خۆپارێزی بەکاربێت وەک دەستکێش،جزمە ،ماسکی دەم وچاو، سەدریەی پلاستێک.