وێسtگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان _ وێنە: 964
بەسترایەوە بە هێڵی پەستان بەرز
لەدوای 33 ساڵ وێستگەی کارۆئاوی دوکان لە هەورەبروسکە دەپارێزرێت
964+
ژووری هەواڵ
لەدوای 33 ساڵ وێستگەی کارۆئاوی دوکان بەسترایەوە بە ستونی پەستان بەرز، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانیش دەڵێت، ئەم کارە سودێکی زۆری هەیە بۆ پاراستن و سەلامەتی وێستگەکە لە مەترسی هەورهبروسکە.
ئەمڕۆ دووشەممە 3.6.2024، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، هێڵێکی ئەرزیان بەتوانای 132 کەیڤی راکێشاوە بۆ وێستگەی 132 کەیڤی، لە یەکهی تۆڕباینی ژمارە یەکی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دوکان، کە لە ساڵی 1991ــهوه بە ستونی های تەیشن (پەستان بەرز) نەبەسترابووەوه.
“بەستنەوەی ئەم تەلە سودێکی زۆری هەیە بۆ پاراستن و سەلامەتی یەکەی ژمارە یەکی وێستگەکە لە مەترسی هەورهبروسکە”، وتەبێژی کارەبای سلێمانی وای وت.
ئەندازیار ئەبوبەکر حەمد، بەڕێوەبەری وێستگەی کارۆئاوی دوکان رایگەیاند، لە ساڵی 1991 و لەکاتی جەنگی کەنداودا، هاوپەیمانان بۆردومانی ئەو ناوچەیەیان کردووە و بووەتە هۆی پچڕانی سیمی بەزەوی گەیاندن، لەو کاتەوە چاکنەکراوە.
وێستگەی کارۆئاوی دوکان، توانای بەرھەمھێنانی 400 مێگاوات کارەبای ھەیە، بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا، پشت بە ئاوی بەنداوەکە دەبەستێت.