لە کۆیە

لە ماوەی چوار مانگدا 960 شووشتنەوەی گورچیلە ئەنجامدراوە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

ماوەی چوار مانگە سەنتەری ماد بۆ شووشتنەوەی گورچیلە لە کۆیە کراوەتەوە و لەو ماوەیەدا نزیکەی 960 شوشتنەوەى گورچیلەیان ئەنجامداوە.

سەنتەرەکە لە 1.2.2024 کرایەوە تا 2.6.2024 شووشتنی گورچیلە بۆ 28 نەخۆش کراوە کە 19ـەیان پیاون و 9 کەسیشیان ژنن.

سەنتەرەکە پێنج ئامێری گورچیلەی لە لایەن خێرخوازانەوە بۆ دابینکراوە، بەڵام پێداویستییەکانی لە لایەن حکومەتەوە دابینکراوە، لە لایەن ستافێکی هەشت کەسییەوە بەڕێوەدەبرێت.

دکتۆر عەبدوڵا مەحمود، بەڕێوەبەری سەنتەری ماد بۆ شووشتنەوە گورچیلە بە 964ـی وت، ئەو سەنتەرە بارگرانی زۆری بۆ سەر هاوڵاتیانی شاری کۆیە کەم کردووەتەوە، پێشتر نەخۆشەکان لە کۆیەوە دەچوون بۆ هەولێر و رانیە و چەمچەماڵ و کەرکوک، بەڵام ئێستا بێ ئەوەی سەفەر بکەن دێنە ئێرە، بە خشتەیەک هەفتەی چەند رۆژێک دێن و گورچیلەیان دەشۆنەوە.

وتیشی، ئامێرەکان لە لایەن خێرخوازەوە دابینکراون، بەڵێنیشیان پێداون زیاتریان بۆ بکڕن، چونکە تا دێت نەخۆشەکانیان زیاد دەکەن، جگە لە کۆیەش نەخۆشی تریش لە شاری دیکەوە دێن بۆ ئەو سەنتەرە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پێنجوێن بوو بە خاوەنی دوو ئامێری شوشتنەوەی گورچیلە

پێنجوێن بوو بە خاوەنی دوو ئامێری شوشتنەوەی گورچیلە