سیستمی سۆلاری خستەکار
مزگەوتەکەی شەهیدانی ئازادی ئەحتیاجی بە کارەبای نیشتمانیی نەما
964+
ئەحمەد مستەفا
لە سلێمانی، مزگهوتێك پێویستی به كارهبای نیشتمانی نامێنێت کە هاوكاتی نۆژهنكردنهوهی بیرۆکەی دانانی سیستمی سۆلاری تێدا جێبەجێ کرا و ئێستا دەتوانێ 50 کیلۆوات کارەبا بە وزەی خۆر دەستبخات.
ئەو مزگەوتەش، مزگهوتی شههیدانی ئازادییە لە بەشی رۆژهەڵاتی سلێمانی و یهكێكه له مزگهوته دێرینهكانی شارەکە، لە ئێستادا سیستمی سۆلار (بهرههمهێنانی كارهبا له ووزهی خۆر) لهسهربانی مزگهوتهكه دانراوه و توانای بهرههم و پێدانی (50 كیلۆوات) كارهبای ههیه.
سیستمهكه پێكهاتووه له:
107 تەختەخۆری 505 واتی هاڵف-کەت سێڵ مۆنۆ-کریستاڵاین، کە بەرزترین توانای 54 کیلۆات وزەی هەیە.
6 ئینڤێرتەری 11 کیلۆوات – هایبرید – توانای گێڕانەوەی کارەبای هەیە.
72 باتری 2 ڤۆڵتی BAE 1200 ئەمپێر/کاتژمێر (Ah)
بەکارهێنانی قاعیدەی گالڤەنایز
سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964 وت، جگە لە مزگەوتێک لە قەزای ماوەت، لە سنووری شاری سلێمانی ئەمە یەکەم مزگەوتە لە رێگەی ووزەی خۆرەوە کارەبای بۆ دابین کراوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی داشکاندن لە کرێی کارەبا دەکات بۆ ئەو کەسانەی سیستیمی کارەبا دەگۆڕن بۆ سۆلار.
بۆ دانانی سیستمی سۆلاردا پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا بکرێت بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی پێویست و گۆڕینی پێوەرەی کارەبا بۆ ئەوەی خوێندنەوە بۆ سیستمی سۆلار بکات، بە قسەی سیروان محەمەد ، لە سنوری سلێمانیدا نزیکەی 250 شوێن تۆمارکراوە کە کارەباکەیان سیستمی سۆلارە، هەندێک ماڵیش هەن سیستمەکەیان داناوە بەڵام تۆماریان نەکردووە.