دیمه‌نى یه‌كێك له‌و باڵندانه‌ى له‌لایه‌ن راوچیههكانهوه راوكراوه و له‌لایه‌ن ئازاد كرایه‌وه... وێنه: پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى
بزانە چی‌یان کردووە؟
مانگى رابردوو نۆ كه‌س له دوكان ده‌ستگیركراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستانى قه‌زاى دوكان ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ى مانگى رابردوودا توانیویانه نۆ كه‌س له سنووره‌كه‌یان ده‌ستگیر بكه‌ن، كه به‌شێوازى جۆراوجۆر سه‌رپێچی ژینگه‌ییان ئه‌نجامداوه.
سه‌رپێچییه ژینگه‌ییه‌كان بریتین له راوكردنى ماسی و باڵنده‌ى كێوی و زێده‌ڕۆیی كردن.
هه‌شت هاوڵاتى له‌سه‌ر راوى ماسى و باڵنده به‌شێوه‌ى نایاسایی و هاوڵاتییه‌كیش له‌سه‌ر زێده‌ڕۆیی كردن ده‌ستگیر كراوە.
له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى ئه‌و هاوڵاتیانه، ده‌ستیان به‌سه‌ر شه‌ش دانه باڵنده‌ى راوكراو و ده‌یان ماسی زیندوو و راوكراو و 59 تۆڕى ماسی گرتن و پێنج به‌له‌مى هه‌مه‌جۆر و هه‌شت دانه سه‌وه‌ڵ دا گرتووه.
ته‌واوى ئه‌م هاوڵاتیانه‌ش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رووبه‌ڕووى دادگاش كراوه‌نه‌ته‌وه.
ئه‌م زانیارییانەی سەرەوە، كه‌مێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، بڵاوكراوه‌ته‌وه